بە هۆی باران و لافاو

زۆربەی رێگاکانی هاتوچۆی سنووری دهۆک داخراون

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بە هۆی بارانبارین و لافاوەوە زۆربەی رێگاکانی هاتوچۆ لە شاری دهۆک و قەزای ئامێدی زیانیان بەرکەوتووە و داخران.

لە پارێزگای دهۆکدا تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و رێگاوبان، لە هەوڵی کردنەوەی زۆربەی رێگاکانی دهۆک و قەزای ئامێدی و دەوروبەریدان.

رێدیر سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبانی دهۆک، بە 964ی وت، رێگا سەرەکییەکانی گوندی بەرێ بەهار بۆ ناحیەی زاویتە و رێگای گەلیی زاویتە بۆ قەزای ئامێدی داخراون.

وتیشی، رێگاکان زیانی بەرکەوتووە و هەوڵی پاککردنەوەی دەدرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ  تیمەکانی شارەوانی.

بە پێی زانیاری 964ی ، لە قەزای ئامێدیش نزیکەی 10 گوندی دەڤەری بەرێ گارەی رێگاوبانەکانیان لەناوچووە، تەنیا پێنج گوند لە دەڤەری بەرێ گارەی ئاوەدانن، ئەوانیش گوندەکانی “دێرەش، گەلەکا، مەهیدێ، هەڤندکا، پیروزانا”، کە رێگای هاتوچۆ داخراوە و زیاتر لە 150 ماڵی تێدا نیشتەجێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد

لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد