هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و پێرس پرۆتۆكۆلێكیان واژوو كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ردوو یانه‌ی وه‌رزشیی دهۆك و پێرس له شاری دهۆك، پرۆتۆكۆلێكیان كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانیان له نێوان یه‌كتردا و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كتر.
یانه‌ی پێرس له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان له فه‌یسبووك بڵاویان كرده‌وه، پرۆتۆكۆلێكیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك واژووكردووه، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له نێوان هه‌ردوو یانه‌دا.
یانه‌ی پێرس كه ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی یاریزانانی هه‌یه، ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا چوار یاریزانی لاوی یانه‌ی پێرس گواسترانه‌وه یانه‌ی دهۆك و له خولی نایابی كوردستان بۆ یانه‌كه یاریی ده‌كه‌ن.
یاریزانه‌كانیش بریتیین له “رێناس محه‌مه‌د، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌ید، عارف محه‌مه‌دئه‌مین و هندرێن داوود”.
یانه‌ی پێرس به پشتبه‌ستن به چه‌ند راهێنه‌رێك، ئه‌كادیمیایه‌كی پێشكه‌وتووی دامه‌زراندووه و ئامانجیان پێگه‌یاندنی یاریزانی لاو و به‌هره‌مه‌نده بۆ تۆپی پێی شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستان.