كارمه‌ندانى پاككه‌ره‌وه‌ كارناكه‌ن

كارمه‌ندانى نەخۆشخانەیه‌كی كۆیه‌ خۆیان نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پاككرده‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى پێنه‌دانى موچه‌ى مانگانه‌یان، كارمه‌ندانى كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید د. خالید له‌ كۆیه‌ پاكناكاته‌وه‌ و ناچار فه‌رمانبه‌ره‌كانى خۆیان پاكیان كرده‌وه‌.

ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى پاككه‌ره‌وه‌ هیچ موچه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 یش كۆمپانیاكه‌ كێشه‌ى یاسایی و دارایی هه‌یه‌، بۆیه‌ حكومه‌تیش پاره‌ى پێنه‌داوه‌.

شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ به‌ 964ـى وت، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش كارمه‌ندانى ئه‌م كۆمپانیایه‌ كاره‌كانى پاككردنه‌وه‌یان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ راگرتووه‌، چونكه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ موچه‌یان پێنه‌دراوه‌.

وتیشی “له‌ هه‌ولێر كارمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ كردووه، به‌ڵام جارێ ماویه‌تى‌”.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى دەست 964 کەوتووە، به‌هۆى بایكۆتى كارمه‌ندانى پاككه‌ره‌وه‌، ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى  نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید د. خالید له‌ كۆیه‌ پڕ له‌ زبڵ و پاشماوه‌ى ته‌ندروستى بووه‌.

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار