باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
مانگێک بەردەوام دەبێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێتە ئەڵمانیا
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو خوێندکارانەی زانکۆ دەنێرێتە ئەڵمانیا کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە، بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەیەکی ئەڵمانی کردووە و پرۆژەکە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی رێنماییەکان، پێویستە بیرۆکەکان لە نوسینگەیەکی Falling Walls Lab، کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانییە، لە شەقامی سالمی سلێمانی، لە ماوەی سێ خولەکدا پێشکەشبکرێن لە رێگەی لیژنەیەکەوە و دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکان 15.4.2024ـە.
هەر خوێندکارێک بیرۆکەکەی سەرکەوتوو بێت و پەسەند بکرێت، دەنێردرێت بۆ گەشتێک لە بەرلینی پایتەیختی ئەڵمانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە 964ـی راگەیاند، لە رێگەی لینکێک کە بڵاوکراوەتەوە خوازیاران دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر شێوازی پێشکەشکردنی بیرۆکەکان وەربگرن پێش ئەوەی سەردانی نوسینگەکە بکەن.
“[پرۆژەکە] چالاکیەکى هاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی (DAAD) ى ئەڵمانی و (Culture Factory) و وا بڕیارە لە رێکەوتى 26.5.2024 ئەم چالاکییە بەڕێوەبچێت”، وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت.