ئەی هاتنی گەشتیار؟

قەزای دوکان دەروازەکەی بۆ نەورۆز دەڕازێنێتەوە

964+

بەرزان عوسمان ــ دوکان

فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى قەزای دوکان ئاماده‌كارییان دەستپێکردووە بۆ كردنه‌وه‌ى ئاگری نه‌ورۆز و وەرزی گەشتکردن، قایمقامی دوکان دەڵێت، دەروازەی شار دەڕازێنینەوە.

بەڵام، پێشبینی هاتنی گەشتیاری زۆر ناکەن.

سیروان سەرحەد، قایمقامى دوکان بە 964ی وت، بە هاوکاری فەرمانگەکانی قەزاکە ئامادەکاریەکانمان بۆ نەورۆز و وەرزی نوێی گەشتیاری کردووە، لە باخی گشتی قەزاکە مەشخەڵی ئاگر دادەگیرسێنن، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ دەکەوێتە مانگی رەمەزانەوە پێشبینی هاتنی گەشتیاری زۆر ناکەین بۆ قەزاکەمان لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا.

بە قسەی قایمقام بێت، هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجام دەدەن، دەروازەی شار بە رووناکی و گوڵ و جوانکاری دەڕازێننەوە، ئاڵای کوردستان لەسەر پردی پەڕینەوەی دوکان هەڵدەکەن، لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەت و چاودێری تەندروستی و گەشتوگوزار بەوردی چاودێری بازاڕ و و پڕۆژە گەشتیارییەکان دەکەن.

‌ئێواره‌ى 20ـى ئازارى هه‌موو ساڵێك، لە ‌زۆربه‌ى شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌ ئاگر ده‌كرێته‌وه‌ و ئاهه‌نگ رێكده‌خرێت، نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زاندا، پێده‌چێت زۆرینه‌ى ئاهه‌نگه‌كان بكه‌وێته‌ دواى به‌ربانگ و دره‌نگانى شه‌و.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بڕوا دەکەیت بۆ ئەم نەورۆزە کابینەکانی دوکان بێ گەشتیار...

بڕوا دەکەیت بۆ ئەم نەورۆزە کابینەکانی دوکان بێ گەشتیارن

ئاكرێ به‌ 23 تیمی تەندروستی و بەرگری شارستانی چاودێری ن...

ئاكرێ به‌ 23 تیمی تەندروستی و بەرگری شارستانی چاودێری نەورۆز ده‌كات