جگه له تیمه ئه‌منییه‌كان
ئاكرێ به 23 تیمی تەندروستی و بەرگری شارستانی چاودێری نەورۆز ده‌كات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەرگری شارستانی و تەندروستی ئاکرێ له 20ی ئەم مانگدا خۆیان بۆ رۆژی هەڵکردنی ئاگر نەورۆز و یارییه ئاگرینه‌كان ئامادە کردووە، كه به هه‌ردووكیان 23 تیمیان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
تەندروستی ئاکرێ نۆ تیمی ئامادە کردووە، پێنجیان تیمی جێگیر و چوار تیمیش گەڕۆکن، بەرگری شارستانیش 14 تیمی ئامادەکردووە بۆ ئێوارەی نەورۆز.
ئیبراهیم فەریق، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، لە 20ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر له‌رێگه‌ى ئه‌م تیمانه‌یه‌وه له ئاماده‌باشیدا ده‌بێت.
90 کەس له‌گه‌ڵ نۆ ئوتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و شەش تیمی پیادە و کەرەستەی فریاگوزاری له حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
وتیشی “بۆ هەر رووداوێک پێویسته هاوڵاتیان پەیوەندی بە ژووری کۆنترۆڵ 115 بکەن”.
بەپێی زانیاری 964، لە رۆژی 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێش چوار تیمی گەڕۆکى ئامادەکردووە، لەگەڵ پێنج تیم بۆ بنکەی تەندروستی، ئەوانیش بریتین له بنکەكانی تەندروستی ئاکرێ، میرحاج، مهەت، سەرێ گرت و بەر دەرگای قشڵە.
ته‌ندروستیش ژماره‌ى فریاكه‌وتنى خۆى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بریتییه له 122.
بڕیاره ئێواره‌ى رۆژى 20.3.2024 به ئاماده‌بوونى خه‌ڵكێكی زۆر، ئاگرى نه‌ورۆز له ئاكرێ بكرێته‌وه و ئاهه‌نگی لێ سازبكرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن