کام فەرمانگە؟

بایکۆت لە گەرمیان دەستیپێکرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

نووسینگەی تۆماری لەدایکبووان و مردووان لە گەرمیان، ئەمڕۆ دووشەممە وەک یەکەم فەرمانگە لە سنوورەکە دژی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد.

کارزان ئیبراھیم، یەکێکە لە کارمەندانی فەرمانگەکە بە964ى وت،”سەرەڕای نەبوونی موچە تا ئێستا دەواممان کردووە، نەمانھێشتوە کاری ھاوڵاتیان بوەستێت، بەڵام ئیتر دۆخی فەرمانبەران خراپە و ناچاربووین لە ئەمڕۆوە دەست بە بایکۆت بکەین”

ئاماژەی بەوەش کرد، فەرمانبەرمان ھەیە پارەی ھاتوچۆی پێ نییە ، بۆیە تا موچەکانمان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنین.

فەرمانبەرانی ئەو نووسینگەیە، هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک راگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێن،”دوێنێ یەک شەممە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان، سەردانی کردووین، لە بری ماندوو نەبوون و دەستخۆشی، هاتووە داوای زیادکردنی دەوام و جێبەجێکردنی ئەرکێک دەکات، کە ئیشی ئێمە نییە، تیمێکی ئای تی پێویستە، ئێمەش پێمان وت بایکۆتی دەوام دەکەین”.

پەیامنێری 964، چەند جارێک پەیوەندی کرد بە سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

لە دوێنێوە لە بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستیپێکردووە،، ئەمەش بە هۆی دواکەوتنی موچەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا