کەرخ گەیشتە قۆناغی هەشت

باسکەی زاخۆ ماڵئاوایی لە جامی عێراق کرد

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەچوارچێوەی قۆناغی 16ـی جامی عێراق، ئەمرۆ شەممە یاری نێوان باسکەی زاخۆ و باسکەی کەرخ لە هۆڵی داخراوی زاخۆ کاتژمێر 09:00 شەو بەڕێوەچوو،باسکەی کەرخ توانی بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ بەرامبەر 68 خاڵ، یارییەکە لە زاخۆ بباتەوە.

بەم بردنەوەیە، باسکەی کەرخ گەیشتە قۆناغی هەشتەم و باسکەی زاخۆش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

لە دوو گێمی یەکەمدا ئاستی هەردوو تیم وەک یەکبوو و گێمەکە بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ بۆ هەردوو تیم کوتایی هات، دوو گێمی دووەم هەردوو تیم کێبڕکێیەکی بەهێزیان کرد بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە، لە ئەنجامدا باسکەی کەرخ توانی بە جیاوازی چوار خاڵ بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ بەرامبەر 68 خاڵ، کوتایی بە یارییەکە بێنێت و بگاتە قۆناغی هەشتەم.

محەمەد عەلی، یاریزانی باسکەی زاخۆ بە 964ـی وت، نەمانتوانی سوود لە فاوڵەکانی کۆتایی یارییەکە ببینین و خاڵەکانی خۆمان لەگەڵ باسکەی کەرخ یەکسان بکەین یاخود پێشبخەین، بە قسەی ئەو یاریزانە ئاستی باسکەی کەرخ زۆر باشبووە و پیرۆزبایی لە تیمی کەرخ کرد. 

ئەوە لە کاتێکدایە، لە گەڕی 19ـە یەمی جامی باسکەی عێراقدا، تیمی باسکەی زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆمار كرد و به‌ ئه‌نجامی 94 خاڵ به‌رامبه‌ر 48 خاڵ له‌ یانه‌ی غازی شیمالی برده‌وه‌، بەڵام لەم قۆناغەدا چانس یاوەری نەبوو و ماڵئاوایی کرد.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا