دیمه‌نێكی سه‌نته‌رى قه‌زاى رواندز... وێنه: سه‌عید فه‌تحی تۆپچی
بۆ مانگى ره‌مه‌زانه
له رواندز داوا ده‌كرێت لێخۆشبوو‌ن له كرێی ئەم مانگەی كرێنشینەکان بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى رواندز ده‌سته‌یه‌كی خێرخوازى داوا له خاوه‌ن خانوو و موڵكه‌كان ده‌كات، له‌مانگى ره‌مه‌زاندا له‌و كرێچییانه خۆشبن كه به‌كرێ له‌ناو خانوه‌كانیاندان.
سه‌عید فه‌تحی تۆپچی، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌سته‌ى خێرخوازى ده‌ستبار به 964ـى وت، ئه‌مساڵیش ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان بۆ خاوه‌ن خانوو و سه‌رمایه‌داره‌كان كردووه كه له‌مانگى ره‌مه‌زاندا هاوكارى خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێچییه‌كانیان بكه‌ن.
وتیشی “تا ئێستا چه‌ند خاوه‌ن خانووێك به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مان هاتوون و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ لێخۆشبوونه‌كه”.
به‌پێی ئامارێكى ئه‌م ده‌سته‌یه، زۆرینه‌ى خه‌ڵكی قه‌زاى رواندز هه‌ژارن و به‌شێكیان مام ناوه‌ند و كه‌مینه‌یه‌كیشیان ده‌وڵه‌مه‌ندن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له كاتى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى كۆڕۆنا هه‌مان بانگه‌وازییان بۆ خاوه‌ن خانووه‌كان كرد‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی كردارى له كرێى كرێچییه‌كانیان خۆشبوون.
باس له‌وه‌ده‌كات له‌دواى ساڵى 2014 و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی له هه‌رێم، هه‌ژارى رووى له رواندز كردووه و ده‌شڵێت “زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى بێكارن و رۆژانه له ناو بازاڕ و چایخانه‌كاندا به بێكارى ده‌بیندرێن”.
سه‌ره‌تاى مانگی ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵیش ئه‌م ده‌سته‌یه نزیكەی 40 سەبەتەی خۆراكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژارى رواندزدا دابه‌شكردووه.
لایخۆشییانه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمەڵەی داکۆكی لە مافی کرێنشنانی کوردستان له راگەیەندراوێکدا داوایان لە خاوەن موڵک، دوکان، خانوو و پڕۆژەکان كرد لە کرێی مانگی رەمەزان خۆش ببن، چونکە گوزەرانی خەڵک باش نییە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، لە مانگی رەمەزاندا خەڵک گوزەرانی باش نییە و بە تایبەت کرێنشینان بۆیە لێخۆشبوو‌ن لێیان ده‌بێته کارئاسانی بۆ باشكردنى بژێوی ژیانیان.