سەوزایی هەولێر گەیشتە چەند؟
هەولێر پێنج هەزار گوڵە پەپوولەی لە یادی هەڵەبجەدا روواند
964+
شۆرش هەرکی – هەولێر
964+
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر له یادی 36 ساڵه‌ی كیمیابارانی هەڵه‌بجەی شەهید، پێنج هەزار گولی پەپوولەی لەسەر شەقامی هەڵەبجە له بەردەم پارکی شانەدەر روواند.
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر به 964ی وت، پێنج هه‌زار گوڵیان بۆ رێزگرتن له رۆحی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه روواندووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێستا رێژه‌ی سه‌وزایی شاری هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته 20% و پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، رێژه‌كه 17.5% بوو.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا