تەماتەی زوبێر بازاڕی کوردستانی تەنیوە. فۆتۆ: 964
رۆژانە بەرهەمیان چەندە؟
كوردستان دیارترین كڕیاری ته‌ماتەی باشووری عێراقه
964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌و ته‌ماته‌یه‌ی ئێستا له بازاڕی كوردستان هه‌یه و هاوڵاتیان به‌كاری ده‌هێنن، له باشووری عێراق و له قه‌زای زوبێری سه‌ر به شاری به‌سڕه‌وه به‌رهه‌م دێت، نرخی سندوقێكی به پێی كوالێتییه‌كه‌ی له نێوان 12 بۆ 24 هه‌زار دیناره.
رۆژانه هه‌شت هەزار تۆن ته‌ماته له پانتایی 30 هه‌زار دۆنم زه‌وی دێته به‌رهه‌م، هه‌رێمی كوردستانیش دیارترین کڕیاری ته‌ماته‌كه‌ی جنووبی عێراقه.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی زوبەیر، ساڵح حەسەن بۆ 964 ئاشکرای کرد، بەرهەمهێنان لە کێڵگە بەناوبانگەکانی تەماتەی زوبەیر ئه‌مساڵ كه‌موێنه‌یه و گه‌یشتووه‌ته به‌رهه‌می رۆژانه‌ی هه‌شت هەزار تۆن و به‌رزترین رێژه‌یه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا.
وتیشی، ته‌ماته‌ی زوبێر ده‌چێته هه‌موو شاره‌كانی عێراق، به تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان، نرخی سندوقێکی تەماتەی 30 کیلۆیی لە قەزای زوبەیر به پێی كوالێتییه‌كه‌ی لە نێوان 12-24 هه‌زار دینار دایه.
محه‌مه‌د فەیسەڵ، هاوڵاتییه‌كه و به 964ی وت، بەداخەوە لە سەرەتای مانگی رەمەزان نرخی تەماتە بەرزبووەتەوە، لە 750 دینارەوە بۆ هەزار و 500 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
وتیشی، بەشێک لە فرۆشیاران سوودیان لە داخستنی مەرزەکان وەرگرت، كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی ته‌ماته‌ی هەرزانی ئێرانی بوو، بۆیە داوا دەکەین مەرزەکان بکرێنەوە، تەنیا لە مانگی ره‌مەزاندا، بۆ ئەوەی نرخەکان بەرز نەبنەوە.