پیشەسازیی باکووری هەولێر پاککرایەوە. فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
ناوچەی پیشەسازیی باکوور لە زبڵ و پاشماوە پاككرایهوه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
شارهوانیی ههولێر رایگهیاند، لەلایەن لیژنە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی فراوانی هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاک و پاککردنەوەی ناوچەی پیشەسازی باکوور بەڕێوەچوو.
شارهوانیی ههولێر دهڵێت، وێڕای ئەوەی رۆژانە لەلایەن تیمەکانیان زبڵ و خاشاکی ناوچەکە پاکدەکرێتەوە، هاوکات هەموو رۆژانی هەینی بە سوودوەرگرتن لە پشوو و داخرانی دوکانەکانی ناوچەی پیشهسازیی باكوور، هەڵمەتێکی گشتگیری شووشتن و پاککرنەوەی شۆستە و شەقامی کۆڵانەکان تێیدا ئەنجام دەدرێت.
“هەڵمەتەکە لە رێگای شوفڵ، قهلاب، تەنکەری ئاو و هێزی مرۆیی ژینگەپارێزانمان ئەنجامدرا، هەروەها شەقامە سەرەکییەکان و بەشێکی کۆلانەکانی ناو شاریش پاککرانەوە”، شارەوانیی هەولێر وادهڵێت.