کەمتر لە هەفتەیەک و هەشت رووداوی ئاگر
لە قەڵای نوێ ئاگر زیانی بە ماڵێک گەیاند
964+
شۆڕش هەرکی — هەولێر
لە گەڕەکی قەڵای نوێی شاری هەولێر، ئاگر لە مالێک کەوتەوە و زیانی ماددی پێگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی 15.3.2024 بە هۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە مالێک کەوتەوە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانی نەبوو.
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە964ی وت، کاتژمێر 12:45ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشی کۆنترۆل ئاگادارکراوەتەوە لە هەبوونی ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی قەڵای نوێی هەولێر، ماڵەکە لە قاتی سەرەوە بووە، کە ژێرەوەی مارکێت بووە.
وتیشی “تا ئێستا راپۆرتی کۆتایی نەهاتووەتەوە، بەڵام زۆرینەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە بەهۆی شۆرتی کارەباوەن، بۆیە گومانی سەرەکی دەکەین بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بێت”.
لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندان رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەشاری هەولێر روویانداوە، بەپ ێی زانیاری 964 تەنیا لەو چەند رۆژەی مانگی رەمەزاندا هەشت رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبوون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن