لەگێمی دووەم

مێسی تووشی پێکان بوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لیۆنێل مێسی گه‌ڕایه‌وه‌ تیپه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ سوارێز توانیان یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی بگه‌یه‌ننه‌ قۆناغی هه‌شتی جامی كۆنكاكاف، دوای بردنه‌وه‌یان له‌ یانه‌ی ناشڤێل به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك.

یاریی چوون به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هاتبوو، بۆیه‌ ده‌بوو ئینته‌رمه‌یامی بیباته‌وه‌.

گۆڵه‌كانی ئینته‌ر مه‌یامی، لویس سوارێز، مێسی و رۆبه‌رت تایله‌ر تۆماریان كرد.

به‌ڵام مێسی له‌ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یارییه‌كه‌ی جێهێشت و تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری مه‌یامی وتی، له‌وانه‌یه‌ مێسی له‌ یاریی داهاتوو به‌شداریی نەکات.

راهێنەری ناشڤیل: زیرەکی مێسی و سوارێز لە ئاستێکی تردای...

راهێنەری ناشڤیل: زیرەکی مێسی و سوارێز لە ئاستێکی تردایە