دەکرێن بە خاکی

بۆ نەورۆز نایلۆنی شینی سەربانەکان لە ئاکرێ دەگۆڕدرێن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە ئاکرێ تاوەکو ئێستا چەند ماڵێک هەن لە گەڕەکە کۆنەکانی قەزاکە کە نایلۆنی شینیان لەسەر بانەکانیان راخستووە بۆ ئەوە رێگریبکەن لە تکەکردنی سەربانەکانیان، بەڵام شارەوانی دەڵێت، ئەو رەنگە سیمایەکی ناشرینی بە ناوچەکە بەخشیوە و نایلۆنەکان دەگۆڕن.

شارەوانی قەزاکە لەگەڵ رێکخراوێک هەڵساون بە دابینکردنی بایلۆنی رەنگی خاکی بۆ ماڵەکان و هەموو نایلۆنە شینەکان دەگۆردرین بۆ ئەو رەنگە نوێیە.

بلند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە 964ی وت، هەموو ئەو مالانەی ئیستا لە ئاکرێ لە گەرەکە کۆنەکانن و لەسەر بانیان نایلۆنی رەنگی شین دانراون دەگۆڕدرێن بۆ رەنگی خاکی و نایلۆنیش دابین کراوە و ئەمرۆ و سبەی هەموویان دەگۆردرێن بۆ رەنگە نوێیەکە.

“لە ئەمرۆ بەدوا داوا لە هەموو دوکانداران دەکەین نابێت چیتر نایلۆنی شین بهێنن بۆ ناو بازار بۆ ئەوەی خەڵکەکە دووبارە بەکارینەهێنێتەوە و هەموویان دەبێت رەنگی خاکی بهێنن”، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ وای وت.

ئامانج لە گۆڕینی رەنگی نایلۆنەکان بریتییە لە ئامادەکاری بۆ نەوروزی ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمەقامیەتی قەزای ئاکرێ.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئەمساڵ ئاکرێ وەک پایتەختی نەورۆز دەناسێنرێت

ئەمساڵ ئاکرێ وەک پایتەختی نەورۆز دەناسێنرێت