زیانەکانیان چەندە؟

دوو دوكان له‌ بنه‌سڵاوه‌ به‌ ته‌واوی سووتان

964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین

له‌ قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر، دوو دوكان، كه‌ به‌ دیواری ماڵێكه‌وه‌ن، به‌ ته‌واوی سووتان، كه‌ یه‌كێكیان شووشه‌وات و ئه‌وی دیكه‌شیان كه‌لوپه‌لی غاز ده‌فرۆشت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، ماڵه‌كه‌ش زۆری سووتاوه‌ و ته‌نیا ژووری نووستنه‌كه‌یان به‌ سه‌لامه‌تی ده‌رچووه‌.

تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد، به‌ڵام زیانێكی زۆری هه‌بوو.

خاوه‌نی یه‌كێك له‌ دوكانه‌كان به‌ 964ی وت، زیانی نزیكه‌ی 10 ده‌فته‌ر دۆلاریان پێگه‌یشتووه‌.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

زیانەکانی كۆگا سووتاوه‌كه‌ى هه‌ولێر به‌ ملیۆنان دۆل...

زیانەکانی كۆگا سووتاوه‌كه‌ى هه‌ولێر به‌ ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت