شارەوانی هەولێر دار و دیوار پاک دەکاتەوە. فۆتۆ: راگەیاندنی شارەوانی
پلانیان چییە؟
شاره‌وانیی هه‌ولێر ریكلام و نووسراوی سه‌ر دیواره‌كان ده‌سڕێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شارەوانیی هەولێر هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه و تەواوی ریکلام و نووسراوی سەر دیوارەکان دەسڕێتەوە.
شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به راسپارده‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی، هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی نووسینی سه‌ر دیواره‌كان ده‌ستپێكردووه و ریكلامه‌كانیش ده‌سڕنه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای پاككردنه‌وه، بە شێوەیەکی جوانتر و شارستانیانە دیواره‌كان بۆیاخ دەکرێنەوە.
شاره‌وانیی هه‌ولێر ده‌ڵێت، تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ، كاری سڕینەوە و بۆیاخکردنی چەندان دیوار‌یان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ده‌ستپێكردووه و هەروەها لە رۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی گشتگیر، لە سنووری گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبێت .