ملەكەوە و ئه‌نجومه‌نى سه‌وزى چیا به‌یه‌كه‌وه‌ن
ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ى رێگاى پێنج گوندى پێنجوێن كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه بۆ رێگاكانى پێنج گوندى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن ده‌ستیپێكردوه و دوو رێكخراو و خه‌ڵكی گونده‌كان به‌شدارن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه پاککردنەوەی رێگاى سه‌ره‌كیى گوندەکانی کانی شابان، کانی سێف، کانی ماسیان، ئەحمەد کولوان و قزڵجە ده‌گرێته‌وه.
رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە و ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، به به‌شدارى كۆمپانیاى گه‌ردین ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رێبوار كه‌مال، له رێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، كاتژمێر 9:00 ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
وتیشی “ئەم هەڵمەتە وەک پەیامێکی ژینگەیی و هاوکات خزمەتێک بە سروشتی ئەو ناوچانە دەبێت”.
داواش له دانیشتووانى هه‌ر پێنج گونده‌كه كراوه به‌شداریى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن.