ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش

دوو مزگەوت بەتەنیشتی یەکەوەن بەڵام بە جیاوازی 14 خولەک رۆژوو دەشکێنن

964+

ژووری هەواڵ

زەحمەتە دیمەنێکی لەم شێوەیە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ببینیت، بەڵام لە خانەقین دوو مزگەوت بە تەنیشتی یەکەوەن، کەچی ئەوەی دووەم 14 خولەک درەنگتر لەوەی یەکەم بانگ دەدات، هۆکارەکەشی ئەوەیە لەسەر دوو مەزهەبی جیاوازن.

پەیامنێری 964 لەخانەقین دوێنێ ئێوارە بە کامێراکەی ڤیدیۆی مزگەوتی گەورەی خانەقینی تۆمارکرد (مزگەوتی سوننەکان) لە کاتژمێر شەش و هەشت خولەک بانگی ئێوارەیداو رۆژووەوانان رۆژووەکەیان شکاند، تۆماری ڤیدیۆ بەردەوامەو کامێرا دەچێتە حوسەینییەی گەورەی خانەقین (مزگەوتی شیعەکان) بەڵام لەوێ هێشتا بانگی نەداوەو کات دەگاتە 6:22 واتە دوای 14 خولەک ئینجا بانگ دەدات و رۆژوو دەشکێنن.

رۆژووی شیعە مەزهەبەکان بەنزیکەیی نیو سەعاتی لە رۆژووی سوننە مەزهەبەکان زیاترە، چونکە سوننەکان لەگەڵ خۆرئاوا بوون رۆژوو دەشکێنن، بەڵام لای شیعەکان دەبێ دنیا تەواو تاریک ببێ ئینجا رۆژوو دەشکێنن.

کانییەکەی مزگەوتی پاشا بەربانگی رۆژوەوانانی لێدەکرێت

کانییەکەی مزگەوتی پاشا بەربانگی رۆژوەوانانی لێدەکرێت