ماستەکەش شیری مانگا بێت

لە ژەمی پارشێو ماستاو بخۆرەوە تونێتی کەمدەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

یەکێک کە فشاری خوێنی “زەختی” هەبێت، پێی دەڵێن ماستاو بخۆوە ئەمە بەرچاوترینیانە، بەڵام بێگومان سوودەكانی زۆرن و تەنیا لە تامەکەیدا خۆی نابینێتەوە، بەڵکو هۆکارێکی گرنگە بۆ رۆژوەوانان تا لە تونێتی زۆر بیانپارێزێ و لەشیان بە شێداری بمێنێتەوە.

ماست وەک شیرەمەنی، یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خواردنه‌كان كه‌ یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌ ده‌دات به‌ ته‌ندروستیی. هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ماستاو سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوودانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی، کاریگەرە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پله‌ی گەرمی لەش یان پێویست بوونی بە ئاو.

بە قسەی میرزا مستەفا، پسپۆری خۆراک بۆ 964، ئەو خواردنانەی کە رۆژانە دەخورێن زۆربەیان چەورییان بە بڕێکی زۆر تێدایە، بۆیە دوای نانخواردن یان لەگەڵ نانخواردن کووپێک یان دوو کووپ ماستاو بخورێتەوە، یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەو چەورییەی کە بەکارهێنەر خواردویەتی، هەروەها ماستاو سیستەمی خەو رێکدەخات.

ماستاو ڤیتامینەکانی (A – B12 – D – B6 – B2) ی تێدایە، بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد بێت لە ئەمریکا، هەر مرۆڤێک رۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی سێ کووپ ماستاو هەیە بۆ دوور کەوتنەوە لە هەموو نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە ماستاو سودێکی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ، بەرێژەی %18 لە نەخۆشیی موولوولەکانی خوێن و جەڵتە دەیپارێزێت.

توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە شیری مانگا باشترین خواردنەوەی تەندروستییە بۆ مرۆڤ، چەندین ماددەی سوودبەخشی تێدایە وەک: کالسیۆم و پۆتاسیۆم و پڕۆتینو هەر بۆیە خواردنی ماستاو ئەگەر لە ماستی مانگا بێت، سوودی زۆرە، هەروەک ماست سوودی باشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

پێشتر، خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لە زارەی د. کامەران رەسوڵ ژاژەڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک ژمارەیەک شیرەمەنی و خۆراکی ئاشکراکرد کە بۆ مانگی رەمەزان بەهایەکی زۆریان هەیە، لەوانە:

شیر: سەرچاوەیەکی گرنگی کانزای پۆتاسیۆمە و یارمەتی زوو تێر بوون دەدات لەگەڵ رێگریکردن لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی باشتر کردنی باری دەروونی و مەزاج چونکە دەبێتە هێمنکەرەوە و قەلەقی و تێکچوونی خەو و خەو زڕان کەمدەکاتەوە.

هەروەها شیر دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستیی پێست و هێشتنەوەی بەگەشاوەیی و خۆپاراستن لە سیس بوون و لاواز بوونی دەم و چاو.

ماست: یەکێکە لە هەرە خۆراکە گرنگەکان و دروست وایە رۆژووان بە درێژایی مانگی رەمەزان بیخوات چ کاتی پارشێو یا دوو کاتژمێر دوای بەربانگ.

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان ...

تەندروستیی سلێمانی حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ رەمەزان پێشنیار دەکات

نانەواخانەیەک بۆ مانگی رەمەزان 15 نانی کردووە بە هەزار ...

نانەواخانەیەک بۆ مانگی رەمەزان 15 نانی کردووە بە هەزار دینار

رەمەزانی شیعە مەزهەبەکان دەستی پێکرد

رەمەزانی شیعە مەزهەبەکان دەستی پێکرد