وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوەکانی دەستپێکرد
پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینى هه‌رێمى كوردستان كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڵێت، ده‌ستیان به دیزاین و جێبه‌جێكردنى هێڵى ئاسنین له هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا شاندێكی ئه‌م وه‌زاره‌ته له ئیسپانیان.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئه‌مڕۆوه ھەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دەستپێدەکات و بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای کۆنسڵترانسی ئیسپانی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ قۆناغەکانی دواتری پرۆژەکە ھەر لە دیزاین و دروستکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی پرۆژەکە.
شاندی وەزارەت سەردانی پێگەی گروپی کۆمپانیاکانی ستادلەری کرد لە شاری ڤالێنسیا لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بکات بۆ پرۆسەی دروستکردن و بەستنی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی فارگۆنە جیاوازەکانی هێڵی شەمەندەفەر.