وه‌زیری بازرگانیی هه‌رێم: لیژنه‌یه‌ك بۆ گرانبوونی نرخی گۆشت پێكهێنراوه
964+
شۆڕش هه‌ركی
وه‌زیری بارزگانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چاودێریی بازاڕ ده‌كه‌ن له باره‌ی كه‌لوپه‌ل و خۆراك، ئاشكراشی كرد سه‌باره‌ت به گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور لیژنه‌یه‌كی گه‌وره پێكهێنراوه.
كه‌مال موسلیم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی چاودێریی بازرگانی سه‌ردانی ناو بازاڕی هه‌ولێری كرد و له‌وێش بۆ 964 وتی، ویستمان بزانین ره‌وشی بازاڕ چۆنه و كه‌لوپه‌ل و نرخه‌كانیان چۆنه.
وتی، سه‌ردانی لیژنه‌كانمان بۆ بازاڕ زۆر زیاتر و چڕتر ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور، وه‌زیری بازرگانی وتی، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و دوێنێ كۆبووه‌ته‌وه، كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، كشتوكاڵ، ناوخۆ، دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی تێدایه و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا