داوای مانەوەی ئاوارەکانی کردووە

“نووسراوێکی راکان جبوری لەبارەی ئاوارەکانی کەرکوک پوچەڵ دەکرێتەوە”

964+

ژووری هەواڵ

ئەو نووسراوەی راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، کە تێیدا داوای کردبوو ئاوارەکانی شارەکە بکرێنە خەڵکی رەسەنی شارەکە، پوچەڵ دەکرێتەوە و کاری پێناکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.3.2024، ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، هەواڵم بە راکان جبوری دا کە ئەمە قبوڵکراو نییە و لە وەڵامدا دوێنێ یەکشەممە وتی سبەینێ نووسراوی پوچەڵکردنەوەی ئەو نووسراوەتان بۆ رەوانە دەکەین.

مێژووی نووسراوەکەی راکان جبوری دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتی 5.3.2024، تێیدا دەڵێت “ئەوەی دانیشتووی رەسەنی کەرکوکە و سەرجەم بەڵگەنامەکانیان لە فەرمانگە فەرمییەکانی کەرکوکەوە دەرچووە، ناوی کۆچبەری لێنانرێ”.

هاوکات پەروین فاتیح، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەو بابەتە “لەسەر خەتین”.

بە وتەی ئەحمەد کەرکوکی، 92 هەزار و 640 ئاوارەی خوارووی عێراق لە کەرکوک هەن، لە دژی بڕیارەکەی راکان جبوریش پەوەندییان بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە کردووە.

ئەگەر بڕیارەکەی راکان جبوری پەسەند بکرێت و جێبەجێبکرێت، ئەوا دەبێت ئاوارەکانی ناو سەنتەری شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی دەوروبەر، وەک خەڵکی رەسەنی کەرکوک ھەژمار بکرێن، نەک ئاوارە، چونکە ھەموو بەڵگەنامەیەکی رەسمییان لە فەرمانگە رەسمییەکانی کەرکوک بۆ دەرکراوە.

تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆ ئاوارە کەرکوکییەکانی هەرێم گەڕ...

تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆ ئاوارە کەرکوکییەکانی هەرێم گەڕایەوە