"بارگرانی بۆ خەڵک دروست مەکەن"

ژووری بارزگانی سلێمانی داوای کەمکردنەوەی نرخ لە بازرگانان دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

ژووری بازرگانی سلێمانی چاوی لەوەیە لە رەمەزاندا بازرگانان بارگرانی بۆ خەڵک دروست نەکەن، هەر بۆیە لە راگەیەندراوێکدا داوایان لێدەکات نرخی کەلوپەلەکان بەتایبەت خۆراک لە بازاڕدا کەمبکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024 ژوورەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی وتووە، بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان داواكارین لە بازرگانانی پارێزگای سلێمانی دڵسۆزانە وەک کاری هەمیشەییان هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی نرخی كاڵا و كەلوپەلەكان بدەن، تا بەكەمترین نرخ بگات بە دەستی هاوڵاتیان، بەتایبەتی كەرەستە خۆراكییەكان.

ئەوەشی وتووە، بازرگانانی پارێزگای سلێمانی بەردەوام پێشەنگبوون لە کاری خێرخوازی و هاوکاریکردن بۆ رووداوە سروشتی و لەناکاوەکان، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدەمەوەهاتنی گەرموگوڕ لە بازرگانان چاوەڕێ دەكات، وەك چۆن لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.

لە بۆنەکاندا، قسەیەکی باو هەیە لەسەر زاری خەڵک کە نرخی کەلوپەل و پێداویستییەکان بەهۆی بوونی خواست لەسەریان بەزردەبێتەوە، تایبەت ئەو کەرەستە پێویستییانەی خەڵک بۆ رۆژانەی خواردن و خواردنەوە دەیانکڕێ و بەکاریاندەهێنێ.

چاوەکان لەسەر ئەوەن سبەی دووشەممە 11.3.2024، لە هەرێمی کوردستان بکرێت بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، کە پەیڕەوکارانی ئاینی ئیسلام تێیدا بەڕۆژو دەبن، شەو نوێژ دەکەن و بە خێزانی پاشێو دەکەن، ئەوەش وا دەکات یەکێک لە پێویستییەکانیان کارەبا بێت کە بۆ روناکی و پێداویستی بەکاریبهێنن.

تا کاتژمێر 5:00ی بەیانی بێ کارەبا نابن

تا کاتژمێر 5:00ی بەیانی بێ کارەبا نابن

مانگی رەمەزان دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی گەشتیار بۆ هە...

مانگی رەمەزان دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی گەشتیار بۆ هەرێم؟