تا دێ ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازی زیاد دەکات

964+

تادێ ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازی زیاتر گڕ دەسێنێت و چەندین تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنەکەن، بەڵام چونکە ئەو ناوچەیە کۆگای کەرەستەی بیناسازی لێیە بۆیە کەرەستەکانی یارمەتی سووتان دەدەن و ئاگرەکە تەشەنە دەکات.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی دیکۆرات و کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی بیناسازی لە هەولێر کەوتوەتەوە و تا ئێستا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەو شوێنە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر نزیک گۆڕستانی شێخ ئەحمەد.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، 11 تیمی بەرگری شارستانی لێرەن و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بەڵام قەبارەی ئاگرەکە زۆرە.

خەڵکێکی زۆر لەشوێنی رووداوەکەن بۆ یارمەتیدانی دوکانەکانی دەوروبەری شوێنەکە بۆ ئەوەی ئەوانیش گڕ نەگرن.