مینی چەکدارانی داعش بووە
لە کەرکوک تەقینەوەی مین باوکێکی کوشت و کوڕەکەی زامدار کرد
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کەمێک لەمەوبەر لە گردی جەبەل بۆری پشتێنەیی شەقامی کەرکوک مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێک تەقیەوە، باوکەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەش بریندارە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بۆ 964 وتی، ئەو مینە هی چەکدارانی داعش بووە، ئەو گەنجەی بریندارە بۆ پۆلیس قسەی کردووە وتویەتی ئەوان بۆ گیای بەهارە و کەنگر چوونەتە ئەو شوێنە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی بنکەی پۆلیسی لەیلان، پێشوتر چەکدارانی داعش لەو شوێنە بینراون و ئەو ناوچەیە وەک رێڕەی تێپەڕینی چەکدارانی داعشە.