دواین مەشق و ئامادەکاریان ئەنجامدا

سبەی لە هەولێر کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری، لە گەڕی هەژدەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دێربی کوردستان لەنێوان یانەی هەولێر و دهۆک بەڕێوەبچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.3.2024، هەردوو یانە دواین مەشق و ئامادەکاری خۆیان بۆ یاری رۆژی هەینی ئەنجامدا.

ئیبراهیم قادر بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە 964ـی وت، ستافی راهێنەران بە باشی خۆیان بۆ یارییەکە ئامادەکردووە، وتیشی هیچ یاریزانێکی یانەی هەولێر بەهۆی هەبوونی کارت یاخود پێکانەوە لەو یارییە بێبەش نابێت و تەواوی یاریزانان لەرووی دەروونی و جەستەییەوە ئامادەن.

هاوکات ژیار گۆڤەند، یاریزانی یانەی دهۆک بە 964ـی وت، وەک یانەی دهۆک ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ یارییەکە و هەوڵی بەدەستخستنی سێ خاڵی یارییەکە دەدەن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئەندەرتیکەر لە دێربی ریاز دەرکەوت

ئەندەرتیکەر لە دێربی ریاز دەرکەوت