ریال مەدرید و ڤالێنسیا جەنگەکەیان بردووەتە ناو خاکی سعودیە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌م”، یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له سعوودیه ده‌ستپێده‌كات، له یاریی یه‌كه‌مدا ریال مه‌درید و ڤالێنسیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، بۆ جاری دووه‌م له سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پارساڵیش هه‌ر له‌وێ كرا.
ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتایی دێته ئه‌نجامدان، كاتێك یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی شا فه‌هد له ریاز كاتژمێر 22:00 به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها سبه‌ی له هه‌مان كات و یاریگه‌دا، یاریی دووه‌می پێش كۆتایی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ریال بێتیس دێته ئه‌نجامدان.
براوه‌ی هه‌ردوو یارییش ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی، كه رۆژی 15 مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی جامی سوپه‌ری ئیسپانیایه.
جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌وه‌ته‌ی 1982ـه‌وه له نێوان پاڵه‌وانی خول و پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا دێته ئه‌نجامدان، كه هه‌موو ساڵێك پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ یه‌ك یاری ده‌كرا، به‌ڵام له 2018 سیستمی جامه‌كه گۆڕا و چوار تیپ تێیدا به‌شدارده‌بن و له ناوه‌ڕاستی وه‌رزدا ده‌كرێت، هاوكات بۆ بره‌وپێدانی بازرگانی تۆپی پێی ئیسپانیا، دوو ساڵه ركابه‌رییه‌كان له سعودیه ده‌كرێت.