ده‌سته‌ى خۆپیشانده‌ران چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن

ئەگەر ناچاری نەبێت کارەبای پێنجوێن نابڕدرێت

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، بڕینی کارەبای پینجوێن لە بەرنامەدا نییە و تەنها لەکاتی ناچاریدا دەست بۆ کارەبای پێنجوێن دەبرێت.
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ لای بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا زانا رەحمان ئەم وەڵامەی وەرگرتووە، کە دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکان چاوەڕێن بۆ ئەنجامدان یاخود ئەنجامنەدانی خۆپیشاندان.
قایمقامی پێنجوێن به‌ 964ـى رایگەیاند، له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری نوێی کارەبای سلێمانی باسیان لە کێشەی بڕانی کارەبای قەزای پێنجوێن کردووە و لە وەڵامدا پێیانوتراوە کە بڕینی کارەبای قەزای پێنجوێن لە بەرنامەدا نییە.
وتیشی “پێیان وتوون بڕینی کارەبای قەزای پێنجوێن ناچارییە و کۆتا جێگایە کە دەستی بۆ ببرێت و ببڕدێت و ئەگەر ئەو ناچارییە نەبێت ئەوا بەهیچ جۆرێک کارەبای قەزاکە نابڕدرێت”.
دەستەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن، چاوەڕێی وەڵامی بەڕێوەبەری نوێی کارەبای سلێمانین و ئەگەر بە نەرێنی وەڵام بدرێنەوە یاخود بڕینی کارەبا بەردەوام بێت، ئەوا بەگوێرەی بڵاوکراوەی دەستەکە ئامادەکاریان بۆ خۆپیشاندان کردووە و ئەنجامى دەدەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەستەی خۆپیشاندانی پێنجوێن نیگەرانن و داوای ئامادەبوو...

دەستەی خۆپیشاندانی پێنجوێن نیگەرانن و داوای ئامادەبوونی خەڵک دەکەن