له‌گه‌ڵ خێرخوازان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
ناحیه‌ى رزگارى مه‌ترسییه‌كانى لافاو له‌خۆى دوور ده‌خاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه، هه‌ڵمه‌تێك له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌ستپێیكردووه بۆ لادانى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى كه مه‌ترسی دروستبوونى لافاویان لێده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌ماوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوا له خاوه‌ن شۆفڵه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى رزگارى كرا، به شێوه‌ى خۆبه‌خشی كار له‌سه‌ر لادانى ئه‌و به‌ربه‌ستانه بكه‌ن كه مه‌ترسی دروستبوونى لافاویان له‌سه‌ره.
جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە 964ـی وت، له دوێنێوه ده‌ستیان به‌م هه‌ڵمەتە كردووه و تاوه‌كو سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “ئه‌و شوێنانه‌ى وه‌كو ئه‌گه‌ر، مه‌ترسی لافاویان لێبكرێت، به‌ربه‌سته‌كان لاده‌درێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چه‌ند خێرخوازێك به ئامێره‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ شاره‌وانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوای ئەو شەپوڵە بەھێزەی بارانبارین، کە لە مانگى رابردوو سنوورى گه‌رمیانى گرته‌وه، زیانێکی زۆر بەر ھاوڵاتیان کەوت، له‌وانه‌ش 28 ماڵ له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى رزگارى زیانیان پێگه‌یشتبوو.