سێ کەس بریندار بوون
تەقینی بوتڵی غاز ماڵێکی سووتاند
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
بەهۆی تەقینی بوتڵی غاز ماڵێک لە گوندی دێلزیانی ناحیەی دیانا بە تەواوی سوتا و سێ ئەندامی خێزانەکەش بریندار بوون و سووتان.
روداووەکە بە نزیکی کاتژمێر 12:00ـەی شەوی رابردوو بوو بەهۆی ئاگرەکە تەواوی ماڵکە سوتاووە و زیانی زۆری مادی بەرکەووتووە بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەکەوە بەشێکی سەقفی خانووەکەش روخاوە.
ئەو سێ کەسەی کە سوتاون دوانیان منداڵن و لەگەڵ کەسێکی بەتەمەن کە دەکاتە باپیرەیان، یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هەولێر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی