سزادرابوو
دهۆک له یاریگهی زاخۆ نهیبردهوه
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هەردوو یانەی دهۆک و کارەبا له یاریگهی زاخۆ یارییان كرد و به گۆڵێك بۆ ههرلایهك یهكسان بوون.
ئێوارهی ئەمرۆ سێشەممە 5.3.2024 لە گەڕی 18ـی خۆلی ئەستێرەکانی عیراق، هەردوو یانەی دهۆک و کارەبا لە یاریگهی نێودەوڵەتی زاخۆ یارییان كرد و له ئهنجامدا به 1-1 گۆڵ یهكسان بوون.
بەهۆی سزادانییهوه لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقهوه، یارییهكه له یاریگهی زاخۆ كرا.
لە خولەکی سێیەمی گێمی یەکەمی یارییەکە، یاریزانی دهۆک رێوان ئەمین گوڵی تیپهكهی تۆمار كرد، بهڵام لە خولەکی 19 دیدی داودە یاریزانی یانەی کارەبا، گوڵی یەکسانبوونی بۆ تیپهكهی تۆمارکرد و تا کوتایی یارییەکەش ئەنجامهكه بهم شێوهیه مایهوه.
ئوسامە عەلی، یاریدەدەری راهێنەری یانەی کارەبا بە 964 وتی: گێمی دووەم شایستەی پێشکەوتن بووین، بەڵام بەداخەوە نەکرا، بەم ئەنجامە رازین و سوپاسی هاندەرانی ئامادهبوو دەکەین، کەشێکی ئهوروپییان له یاریگه دروست كردبوو.
دهۆک دوای بەدەستهێنانی خاڵێک، بە شێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی چوارەمدا مایەوە و کارەباش بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ و دوو یاری دواخراو لە ریزبەندی 12یەمە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا