هاندەران ئامادەن

دهۆک و کارەبا لە زاخۆ رووبەڕووی یەک دەبنەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

یانەی دهۆک بەرامبەر یانەی کارەبا لە یاریگای زاخۆ ئەم ئێوارە یاری هەیەو هاندەرانی یانەکە بە جۆش و خرۆشەوە بەرەوە زاخۆ بەڕێدەکەون

کارگێڕی یانەی دهۆک هەموو هاندەرانی خۆی لە رێگای پاسەوە بێبەرامبەر دەگەیەننە یاریگای وەرزشی زاخۆ.

هاندەرێکی یانەی دهۆک بۆ 964 دەڵێت: خۆمان حازر کردوە و دەچینە یاریگا و دەست لە ناو دەستی یەکتر و پشتی دهۆک بەرنادەین، هەروەها پێشبینی دەکەن یانەکەیان سەرکەوتن بەرامبەر کارەبا بە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت.

پێداچوونەوە: سۆما حەکیم زادە