ئامانجی چییە؟
باسکەی زاخۆ بردنەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
باسکەی زاخۆ لە خولی باسکەی عێراقدا بە جیاوازییەکی زۆر لە غازی شیمالی بردوە.
لە گەڕی 19ـە یەمی خولی نایابی باسکەی عیراقدا، ئه‌مڕۆ ئێواره تیپی باسکەی یانیه زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 94 خاڵ به‌رامبه‌ر 48 خاڵ له یانه‌ی غازی شیمالی برده‌وه.
یارییه‌كه له زاخۆ به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ له لایه‌ن فیدراسیۆنی باسكه‌ی عێراقه‌وه سزا دراوه.
جوتیار عەلی، یاریدەدەری راهێنەری باسکەی زاخۆ بە 964ی وت: هیوایه‌كی گه‌وره‌مان هەیە بگەینە هەشت تیپی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه و دواتریش چوارگۆشەی زێرین.
بەم بردنه‌وه‌یه باسكه‌ی زاخۆ تا رادەیەک ریزبەندی حەوتەمی بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە خولەکە بۆ خۆی مسوگەر كردووه، یانه‌ی غازی شیمالیش بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ لەکوتایی ریزبەندیەکەدا مایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا