ئاوەدان دەکرێتەوە

کەرتی دوو هەزاری گەڕەکی سێبەردان دەتوانن خانوو دروست بکەن

964+

توانا نەقی

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رێگەپێدانی دروستکردنی خانووی بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی دوو هەزاری گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێ بەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزاریەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست دەکرێت بە رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سەربەخۆی سێبەردان کەرتی دوو هەزار.

دەشلێت، پڕۆسەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ جێبەجێ دەکرێت، هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بە شارەوانی سێ بکەن بە مەبەستی دروستکردنی خانوو لەو ناوچەیە.

ئەوەش هاتووە، دوای پێدانی رەزامەندی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەوە دەستکرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان و دروستکردنی رێگا.

قیر گەیشتە سێبەردان و خەڵکەکەی لە قوڕو لیتەی زستان حەس...

قیر گەیشتە سێبەردان و خەڵکەکەی لە قوڕو لیتەی زستان حەسانەوە