ئەنجومەنی دادوەری ئاماری 2023ی بڵاویکردەوە
لە کام شاری کوردستان کەمترین و زۆرترین رێگەپێدانی ژنی دووەم هەبووە؟
964+
ئەحمەد مستەفا
ساڵی 2023 سەرجەم دادگاکانی پێداچوونەوەی سەر بە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رێگەپێدان بە 83 کەس دراوە، تا ژنی دووەم بهێنن، تەنیا لە دادگاکانی کەرکوک/گەرمیان نەبێت، هیچ ئامارێک بەردەست نەبووە.
ئەویش بەمجۆرە، لە دادگاکانی پێداچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، 32 پیاو ژنی دووەمی هێناوە، لە هەولێر 34 پیاو ژنی دووەمی هێناوە و لە دهۆک 17 پیاو ژنی دووەمی هێناوە و لەلای ئەنجومەنی دادوەری بە داواکاری پەسەندکراو ناویان هێندراوە.
ئەمڕۆ 4.3.2024، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئاماری (دادگای پێداچوونەوە و دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر – سلێمانی – دهۆک – کەرکوک/گەرمیان) بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە، شەهرام میرحاج، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەوەی بە 964 وت، سەرجەم رێگەپێدانەکان دادبینی بۆ کراوە و رەزامەندی لایەنی دووەمی هەبووە.
مەلەفە ئەنجامدراوەکان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان؛