لە هەولێر

پێکهاتە مەسیحییەکان گردبوونەتەوە و لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ناڕازین

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

پێکهاتەکانی مەسیحی لەبەردەم کەنیسەی ماریوسف لە عەنکاوە گردبوونەتەوە و دەڵێن، “ناتوانین لەماڵەوە دانیشین و لەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بێ دەنگ بین”.

ئەوان دەڵێن، هەفتەی پێشوو نامەی ناڕەزاییان داوەتە کونسوڵخانەکان، ئەمڕۆش دەیانەوێت دەنگی ناڕەزایی خۆیان بگەیەنن.

دواى 11 جار دانیشتن، دواجار رۆژی چوارشەممە 21.2.2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەبارەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە بڕیاریدا.

دیارترین خاڵى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى ساڵى 1992ـى هەمووارکراو، ئەوە بوو کە  ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ و ماده‌ی یاساکەى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و 11 کورسیی پێکهاتەکانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ ناده‌ستوری پێناسه‌كرد و ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ 100 ئه‌ندام دیاریكرد.

یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم ...

یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکا...

بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات؟