هۆکار چییە؟
بەراورد بە دوێنێ بەهای 100 دۆلار هەزار دیناری لێ بوەتەوە
964+
فەهمی نەبی
دوو رۆژە نرخی دۆلار ناسەقامگیرە، ئەم بەیانییە لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەی شارەکان، نرخی دۆلار ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد، تا کاتژمێر 10:45ی ئەم بەیانییە لە هەولێر، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلار بە 149 هەزار دەکڕن و بە 149.600 دەفرۆشن.
غازی جەعفەر ئەنجومەنی بازاڕی دۆلار لە شاری هەولێر بە 964ی وت، هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نییە، بۆ دابەزینی نرخی دۆلار، ئەگەرچی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار دینار دابەزیووە.
نرخی ئێستای دۆلار لە پارێزگای سلێمانی 149.550
لە پارێزگای دهۆک هەر 100 دۆلارێک بە 149.500
لە بەغدا 149.500
لە بەسرە 149.700