هۆکار چییە

تاقە پڕۆژەی بەردی دارەشمانە لە پشدەر داخراوە

964+
محەمەد عەلی ــ پشدەر

دوای ساڵێک لە کارکردنی ئەو کۆمپانیایەی کاری دەرهێنان و بڕینی بەردی مەڕمەڕی دەکرد لە گوندی دارەشمانە لە پشدەر، نزیکی ساڵێکە کارکردنی وەستاندووە.

کارمەند جوننەت خاوەنی پڕۆژەکەیە و بە 964ـی وت، “بەهۆی زۆریی باج و روسوماتەوە و هاوکارینەکردنیان لە لایەن حکومەتەوە، ماوەی نزیکی یەک ساڵە کار کردنیان راگرتووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەش پێویسته حکومەت لە رووی دابینکردنی ئامێر و سووتەمەنی و بەبازاڕکردن هاوکاریان بێت، هاوکات ئەو باجانەی زیاد کراون، وەک خۆی لێبکرێتەوە.

دەشڵێت: باشترین جۆری بەرد لە سنووری ئێمەدایە و ئەگەر حکومەت هاوکارمان بێت، دەتوانین بەردی مەڕمەڕ و جۆرەکانی دیکە، کە بۆ بیناسازی بەکار دێن، بەشی پێداویستی ناوخۆ بەرهەم بهێنین”.

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە کۆی نزیکی 100 کارگە، نیوەی زیاتریان وەستاون و کاریان تێدا ناکرێت، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە هەزار کەس بێکار بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە پشدەر خۆراک و نەوت و جانتای قوتابی دابەش کران

لە پشدەر خۆراک و نەوت و جانتای قوتابی دابەش کران