لە کۆگایەکدا
لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر 25 تۆن قەیسی و بادەم و هەڵوژە
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی، لەنێو کۆگایەکدا لەسەر رێگەی سلێمانی بۆ عەربەت، دەستیگرت بەسەر نزیکەی 25 تۆن قەیسی و بادەم و هەڵوژەی وشكراوی خراپبوودا کە خاوەنەکەی بەنیازبوە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.
بەهۆی کۆگاکردنی خواردنەکان بەشێوەیەکی ناتەندروست، هەموو ئەو خواردنەی دەستیبەسەردا گیراوە، کەڕویان کردووە و خراپبوون، جیا لەوەش نزیکەی چەند ماگێکە بەشێک لە خواردنەکان بەسەرچوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024، رێکان جەمال، ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، خواردنەکان لە ناوچەی ژاڵەی خوارو لەنێو کۆگایەک لەسەر رێگەی سلێمانی بۆ عەربەت دەستیانبەسەردا گیراوە و دواتر لەنێودەبرێن.
بڕێک خواردنی دیکە لەنێو کۆگاکەدا هەیە کە کێشەی نییە، بەڵام کۆگاکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.