حاسڵاتی ئەم ئەمڕۆ
ئەونروا: رۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج
964+
ژووری هەواڵ
سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل بە داواکارییەکانمان رازی بێت ئەوا لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر ئاگربەست دەکەین.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن یاوەری سەردانەکەی وەزیر گانتز نابێت و بەشداری لە کۆبوونەوە سیاسییەکانیش ناکات.
کۆمیسیاری گشتی ئەونروا دەڵێت: لە شەڕی غەزەدا زیاتر رۆژنامەنوس و کارمەندانی فریاگوزاری دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
رۆژنامەی یەدیوت ئەحرۆنۆت لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت: سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە خان یونس فراوانتر دەکات و هەوڵدەدات بگاتە ئەو ناوچانەی پێشتر پێی نەگەیشتووە.
هێزی دەریایی هیندستان رایگەیاند، نیازی هەیە بوونی خۆی بەهێزتر بکات بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی لە دوورگەکانی نزیک ماڵدیڤ.