هیجری: ئێرانێكی دیموكرات و فیدراڵمان دەوێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
سکرتێری حزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران، داوای ئێرانێكی دیموكرات و فیدراڵ دەکات، هاودەم رەخنەی ئەوەش لە هەوڵەکانی رەتکردنەوەی بوونی چەند گەلێک لە ئێران گرت و دەڵێ “سیاسەتی ئێمە دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە”.
مستەفا هیجری، سكرتێری حزبى دێموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: ئەولەویەتی حزبەکەی و هاوپەیمانەکانی لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکاندا، دامەزراندنی سیستمێکی فیدراڵی، دێموکراتی و پەرلەمانییە لە چوارچێوەی ئێراندا.
مستەفا هیجری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، كە لە رۆژى 11ی كانونی دووەمی 2023 بڵاوكراوهتهوه ، باس لەوەشدەكات کە ئەو ناڕەزایەتیانەی لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لە ئێران هەیە، خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی خەباتی ئێرانییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی.
هیجری دەڵێت، پێویستە ئۆپۆزسیۆنی ئێران بتوانێت گەل رێكبخات و یەكدەنگی بكات، دەڵێ ”مرۆڤ دەبێ خۆڕاگری خۆی زیاد بکات نەک نائومێدی و شەقام بەجێبهێڵێت، چونکە رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بەرخۆدان و قوربانیدانی زۆری دەوێت”.
سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات، رەخنەی لە هەوڵەکانی رەتکردنەوەی بوونی چەند گەلێک لە ئێران گرت و وتيشی ”سیاسەتی ئێمە دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە، بە پووچەڵکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی پارتەکەمان کراوە.
ئەو ڕۆڵەی کە ئێران لەم ماوەیەدا لە ناوچەکەدا گێڕاى، دەستێوەردان و شەڕانگێزانە، هجری وای وت.