چی تێدا باس دەکرێت؟

یەکەم کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە رۆژیە یەکشەممە 3.3.2024 یەکەم کۆڕبەندی خانووبەرە لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و رێکخەرەکەشی ناوەڕۆکەکەی بۆ 964 رووندەکاتەوە.

کۆڕبەندەکە بە بەشداریی دامودەزگا حکومییەکانی پەیوەست بە کەرتی خانووبەرە و کۆمپانیاکانی عەقارات و راوێژکارانی خانووبەرە ئەنجام دەدرێت.

بیلال سەعید، رێکخەری کۆڕبەندەکە بە 964ـی راگەیاند، ئامانج لە بەستنی کۆڕبەندەکە بۆ ئەوەیە تەواوی ئەو بزنسانە پێکەوە گرێبدرێن کە لە بوواری خانووبەرەدا کاردەکەن، هەروەها دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان کۆمپانیاکانی عەقارات و راوێژکاران لەگەڵ پڕۆژەکانی نێشتەجێبووندا.

وتیشی، “لە کۆڕبەندەکەدا تازەترین هۆشداری لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەرتی خانووبەرە دەخرێتەڕوو و هەروەها روئیای حکومەت بەرامبەر بەو کەرتە لە رێگەی دامەزراوە تایبەتەکانیانەوە رووندەکرێتەوە”.

بەستنی کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە لە شاری هەولێر لەکاتێکدایە دەستەی وەبەرهێنان بڕیاری راگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی داوە.

بە وتەی بیلال سەعید، کۆڕبەندەکە ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم کەرتی خانووبەرە لە ئێستا و داهاتوودا تاوتوێ دەکات.

لە هەرێمی کوردستان مۆڵەت بە 213 پڕۆژەی نیشتەجێبوون دراوە و سەرمایەکەی بە نزیکەی 18 ملیار دۆلار دەخەمەڵێندرێت.

ئەگەر پڕۆژەکانی نیشتەجبوون مەرجە ژینگەیەکان جێبەجێ نە...

ئەگەر پڕۆژەکانی نیشتەجبوون مەرجە ژینگەیەکان جێبەجێ نەکەن سزا دەدرێن