چوار ساڵ جارێک ئەو رێکەوتە دوبارە دەبێتەوە

دوێنێ لە شارەکانی هەرێم چەند منداڵ لە دایکبوون؟

964+

ژووری هەواڵ

دوێنێ پێنجشەممە 29.2.2024 یەکێکە لەو رۆژانەی کە چوار ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە چونکە سێ ساڵ بەسەر یەکدا ژمارەی رۆژەکانی مانگی شوبات 28 رۆژ دەبێت.

ئەو کەسانەی کە لەو رێکەوتە لە دایک دەبن تۆزێک دەگمەن و کەمترن لەبەر ئەوەی دەبێت چوار ساڵ جارێکیش یادی لە دایکبوون بکەنەوە.

964 ئاماری بەشێک لە شارەکانی هەرێمی وەرگرتووە بۆ لە دایکبوون لە رۆژی 29.2 کە بەم شێوەیەبووە:

سلێمانی:
لە ماوەی 24 کاتژمێری دوێنێدا لە نەخۆشخانەی منداڵ بوونی سلێمانی 23 منداڵ لە دایکبوون.

هەولێر:
ژمارەی لەدایکبووان لە رۆژی پێنجشەممە 29.2.2024 لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر ئامارەکانی لە دایكبوون 52 منداڵ بوون.

دهۆک:
لە پارێزگای دهۆکیش لەو رۆژەدا 29 منداڵ لە دایک بوون.

چەمچەماڵ:
لەنەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد بۆ منداڵبون لەچەمچەماڵ یەک منداڵ لەدایک بووە.

پێنجوێن:
لە و رێکەوتە هیچ منداڵێک لە پێنجوێن لە دایک نەبووە نە بەسروشتی و نەبە نەشتەرگەری.

راپەرین:
رێژەی لە دایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەی فێرکردنی منداڵان و منداڵبوونی راپەڕین لە بەرواری 29.2.2024 حەوت منداڵ بووە.

قەڵادزی:

لە بەشی منداڵبونی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا دوو منداڵ لە دەیکبوون.

گەرمیان:
لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار، کە تاکە نەخۆشخانەی حکومیە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ منداڵبوون، شەش منداڵ لەدایکبوون.

سۆران:
ئاماری لە دایکبوونی 29.2.2024 لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران15 منداڵ بووە.

ئەم ئامارانە بۆ رێژەی لە دایکبوون لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پەیامنێرانی 964 لە لایەنی فەرمی و خودی نەخۆشخانەکانەوە لە دوای کاتژمێر 12:00ـی شەوی رابردووەتەوە وەریان گرتووە.

نۆرەگرتن بۆ منداڵبوون لە رێکەوتی 1.1.2024 قەدەغەیە

نۆرەگرتن بۆ منداڵبوون لە رێکەوتی 1.1.2024 قەدەغەیە