لە کەرکوک نرخى گۆشتى سوور جێگیرکرا

نەرمە گۆشت بە چەندە؟

964+

وریا فەتاح

لە سبەینێوە، نرخى گۆشتى سوور لە بازاڕەکانى پارێزگاى کەرکوک جێگیر دەکرێت و نرخەکانیش بەپێى جۆرى گۆشتەکە لە نێوان 14 بۆ 18 هەزار دینار دەبێت، جگە لەوەش مۆڵەت بە هاوردەکردنى هەزاران سەر ئاژەڵى ئەمەریکاى باشور دەدرێت.

بەپێى راگەیەنراوێکى ئیدارەى پارێزگاى کەرکوک، لە یەکەم رۆژى مانگى ئازارى 2024ـەوە، نرخى گۆشتى سور لە بازاڕەکانى شارەکەدا جێگیر دەکەن.

بەپێى نرخە جێگیرکراوەکان، یەک کیلۆ گۆشتى گوێرەکە بە ئێسکەوە بە 14 هەزار دینارە، یەک کیلۆ نەرمە گۆشتى گوێرەکەش بە 16 هەزار دینارە و کیلۆیەک گۆشتى بەرخیش، 18 هەزار دینارە.

جگە لە گۆشتى سوور، ئیدارەى پارێزگاى کەرکوک کیلۆیەک گۆشتى مریشکى بە سێ هەزار و 500 دینار دیارى کردووە.

لاى خۆیەوە وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق، رەزامەندیداوە بە هاوردەکردنى 17 هەزار سەر ئاژەڵ لە بەرازیل و ئیکوادۆر و کۆڵۆمبیاوە.

جگە لەوەى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاندووە کە رێوشوێنەکان بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نرخ، هاوکات بەرزبوونەوەى لە رادەبەدەرى نرخى گۆشتى سورى بە ناڕەوا داوەتە قەڵەم.

بەرهەمی گۆشتی عێراق ساڵانە نزیکەی 320 هەزار تۆنە، لەکاتێکدا پێویستی راستەقینە 580 هەزار تۆنە، بەمەش 26 هەزار تۆن کورتهێنان هەیە کە دەبێت لە رێگەى هاوردەکردنى ئاژەڵى دەرەوە پڕ بکرێتەوە.

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئە...

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئەندامەکانی کرد