بە میوانى لەوێ بووە

لە کەرکوک گەنجێکى تەمەن 17 ساڵان بە گوللە بریندار کرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکی راپەرینی شاری کەرکوک، بەهۆی شەڕی چەند کەسێکەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە گوللە بریندار بوو، پۆلیسیش دەڵێت: گەنجەگە پەیوەندى بە رووداوەکەوە نەبووە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، “شەڕەکە لە نێوان چەند کەسێک دروستبووە کە دراوسێ یەکترى بوون و گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان لەو کاتەدا لەوێوە تێپەڕیووە و گوللەیەکى بەرکەوتووە”.

زانیارییەکانى پۆلیس ئەوە دەخەنەڕوو کە گوللەکە بەر پشتى گەنجەکە کەوتووە و بە پەلە رەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى فێرکارى شارەکە کراوە.

“گەنجەکە پەیوەندى بە شەڕەکەوە نەبووە، بەمیوانى لە ناحیەى لەیلانەوە هاتووە بۆ ماڵى خزمێکى لە کەرکوک، بەڵام لە شەڕەکەدا گوللەى بەرکەوتووە”، سەرچاوەکەى پۆلیس واى بە 964 وت.

پۆلیس دەستى بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەوتەى سەرچاوەکەى پۆلیس چاوەڕوانى فەرمانى دادوەرن بۆ دەستگیرکردنى تەقەکەران.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

بەهۆی شەڕە تەقەوە هاوڵاتیەک لە کەرکوک کوژرا

بەهۆی شەڕە تەقەوە هاوڵاتیەک لە کەرکوک کوژرا