لە پێشەنگای ئۆتۆمبێلی هەولێر
خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی زۆرە
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
نۆیەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل لە هەولێر کراوەتەوە و دەیان کۆمپانیای بیانی بەشدارن و چینیش پشکی شیری بەرکەوتووە لە بەشداریکردن.
ئەمیر شیروانی سەرپەرشتیاری دارایی پێشەنگای ئۆتۆمبێل بە 964ـی وت، پێشەنگاکە سەرکەوتووە و خواستی زۆر لەسەرە، ئەمساڵ جگە لەم پێشەنگایە 17 پێشەنگای دیکەیان دەبێت.
وتیشی، ئەم پێشەنگایە جموجۆڵێکی باشی لەبازاڕدا دروستکردووە و جوڵەی خستووتە زۆرێک لە هۆتێل و رێستۆرانتەکانەوە.
سەبارەت بە بەشداری کۆمپانیاکان ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتی چین زۆرترین بەشداری کردووە و ئێستا خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چین زۆرە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی زۆری پارچەی یەدەک و هەروەها گونجاوی نرخەکەی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی