لە زاخۆ
15 هەزار دۆلاری خزمێکی برد و پۆلیس دەستگیریکرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پۆلیسی زاخۆ کەسێکی دەستگیرکردووە 15 هەزار دۆلار (دەفتەر و نیوێک)ی لە ناسیاوێکی خۆیان بردووە و دواتر پۆلیس دەستگیری کردووە.
ئەمرۆ 28.2.2024 بەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان پۆلیسی زاخۆ لە قەزای باتیفا، تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە دزی لە ناسیاوێکی خۆی کردووە.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ 964 وتی، “دوای دەستگیرکردنی بەشی زۆری پارەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە، تۆمەتبارەکە تەنیا بەشێک لە پارەکەی خەرج کردووە، لەبەردەم دادوەر دانی ناوە بە تاوانەکەی و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستیرکراوە.
وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ چیرۆکی دزی ئەو کەسەی ئاوا گێڕایەوە، دوای ئەوەی کەسی تاوانبار لە قەزای باتیفا بەوەی زانییوە خزمێکی بڕێک پارەی لەماڵەوە هەیە، سیناریۆی ئەوەی داناوە، بەبیانوی سەردان خاوەن ماڵەکەی هێناوە بۆ زاخۆ دواتر خۆی لێ بزرکردووە و چووەتە ماڵی ئەو ناسیاوەی و 15 هەزار دۆلاری لێ بردووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی