تا کەی؟
لە سلێمانی بەفربارین بەردەوام دەبێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 28.2.2024، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.
بەشی پێشبینیی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سلێمانی تا دوای نیوەڕۆ بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت و سبەینێش بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28.2.2024
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کەمێک نزم دەبێتەوە.مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی: 9
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 9
کەرکوک : 17
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 1
گەرمیان : 18