964 ڤیدیۆیه‌كى دیوى ئێران بڵاوده‌كاته‌وه
14 تۆن ته‌ماته‌ى قاچاغى ئێرانى ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر 14 تۆن ته‌ماته‌ى ئێرانی‌دا گرتووه كه ده‌یانویست به قاچاغ بیهێننه بازاڕه‌كانى سلێمانى.
ته‌ماته‌كان له‌ناو به‌ڕادى بارهه‌ڵگرێك بوو له مه‌رزى په‌روێزخان، كه سه‌ره‌وه‌ى به 10 تۆن پرته‌قاڵ داپۆشرابوو و له ژێره‌وه‌شى ته‌ماته‌كان شاردرابوونه‌وه.
سه‌ڵاح وه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى له هه‌ردوو بنكه‌ى په‌روێزخان و ساڵح ئاغا له سنوورى گه‌رمیان، به 964ـى وت، ته‌ماته‌كان له ئێرانه‌وه هێندرابوون، له‌كاتێكدا قه‌ده‌غه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مه ئێرانییه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانى كشتو‌كاڵى عێراق و هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوه.
وتیشی “شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه راده‌ستى دادگا كرا و سزاى پێبژاردنى دوو ملیۆن دیناریشی بۆ كرا”.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا 964 ڤیدیۆیه‌كى ده‌ستكه‌تووه كه تیایدا جوتیارێكى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى دیوى ئێرانى له سنوورى ده‌روازه‌ى باشماخ كردووه، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دیمه‌نى ئه‌و بارهه‌ڵگره به‌ڕادانه‌ى گرتووه كه له سه‌ر سنوورى ئێران رێزیان گرتووه و ته‌ماته‌ى ئێرانیان باركردووه.
جوتیاره‌كه ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه چووه‌ته دیوى ئێران بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببێته‌وه له هاتنى ته‌ماته‌ى ئێرانى به شێوه‌ى قاچاغ، ده‌شڵێت “ئه‌م بارهه‌ڵگرانه به‌شه‌و له سنووره‌كه ده‌رباز ده‌كرێن و ده‌هێندرێنه بازاڕه‌كانى سلێمانى”.
پێشتر، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ی راگەیاند بوو، لەو رۆژەوەی بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ته‌ماته دەرکراوە هیچ بڕە تەماتەیەکی ئێرانی نەهاتووەتە سلێمانییەوە، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات حاجی سەروەر عەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی لە سەندیکای عەلوەی سلێمانی بۆ 964ـی ئاشكرا كردبوو، تەماتەى ئێرانی بە قاچاخ دەهێندرێتە ناو عەلوەی سلێمانییەوە و لەوێشەوە بۆ بازاڕ بڵاودەبێتەوە.
وتبوشى “نرخی کیلۆیەک تەماتەی عێراقی لەناو شاری سلێمانی 750 دینارە، له‌به‌رامبه‌ریشدا تەماتەی ئێرانی یه‌ك کیلۆی بە هەزار و 250 دینار ده‌فرۆشرێت.